Aziz Aslan,Şükrü Gündüz
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
دیاربه‌كر - AA
سه‌باره‌ت به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بە راگرتنی 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه كۆنترۆڵی كردوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی هه‌ن كه به زۆر كۆچیان پێكراوه. پێویسته له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا خه‌رج بكرێت. له ئێستادا پێویسته ئه‌و پاره‌یه له‌و ناوچانه‌دا خه‌رج بكرێت كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌لومه‌رجی باشتردا بژین. ئه‌و كاته ئه‌و شارانه‌ی سووریا به سه‌قامگیری ده‌گه‌ن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی شاری دیاربه‌كری كردووه، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دیاربه‌كر، حه‌سه‌ن باسری كۆبوویه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بە راگرتنی 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه كۆنترۆڵی كردوون، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له جێگه‌ی خۆیدایه. ته‌نانه‌ت بڕیارێكیشه دواكه‌وتووه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته هاوكاری چه‌ك و ماددی نه‌درێت به یه‌په‌گه، به‌ڵكو بدرێت به گه‌لانی سووریا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ له سووریادا زیاتر له 500 هه‌زار كوردی سووریا ده‌ربه‌ده‌ربوون.
گوتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌وانه ئه‌و كوردانه‌ن كه له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه دهربهدهركراون. ته‌نها كورده‌كانیش نا، خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌یه. عه‌ره‌به‌كان، ئێزدییه‌كان، سیریانییهكان، توركمانه‌كان هه‌ن. واته ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی هه‌ن كه به زۆر كۆچیان پێكراوه. پێویسته له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا خه‌رج بكرێت. له ئێستادا پێویسته ئه‌و پاره‌یه له‌و ناوچانه‌دا خه‌رج بكرێت كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌لومه‌رجی باشتردا بژین. ئه‌و كاته ئه‌و شارانه‌ی سووریا به سه‌قامگیری ده‌گه‌ن".