Sangar Hamad Azeez
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە -AA
رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو،سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، غانمی و فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، سکاپارۆتی و فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، ڤۆتێل بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی ئەمنی ناوچەکە لە تورکیا کۆدەبنەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە ماڵپەری فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو،سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، غانمی و فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، سکاپارۆتی و فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، ڤۆتێل بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی ئەمنی ناوچەکە لە تورکیا کۆدەبنەوە.