Sertaç Bulur
22 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی ئاسایشی ئەنقەرە، ١٤ کەسی بیانییان دەستگیرکرد کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادانەکانەوە هەبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی، زانیارییان دەستکەوتووە کە ٢١ گومانلێکراوی ئەندامی داعش لە شارەکەدان.
تیمەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا و ١٤ کەسیان لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکرد.
دوای پشکنینی تەندروستیی، گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.
هاوکات کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە.