Ankara
ئەنقەرە- AA
لە ئەنقەرەی پایتەخت، ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجامدرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکانیان ئەوەیان سەلماندووە کە ٢٠ گومانلێکراو پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەیە.
تۆمەتبارەکان ١٨یان عێراقی و دوویان سوورین و بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامدراوە و تواندراوە ١٨یان دەستگیر بکرێن.
دەستگیرکراوەکان دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، برانە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری شاری ئەنقەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکرد.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن