Ferdi Türkten
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2023
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرزبوونەوەی کرێی خانوو کە لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە بەدی دەکرێت گوتی: "ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین، لەڕێگەی دادگاوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکەین کە کرێیان بەرزکردووەتەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەخشی راستەوخۆی هاوبەشی کەناڵەکانی 24 TV, 360 و tv4 وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بەدوایین کاروچالاکییەکانیان بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش، گوتی: "دوای جه‌ژن ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام به درێژایی ره‌مه‌زان له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه و كردنه‌وه‌ی پرۆژه و به‌ربانگدا كۆده‌بینه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرزبوونەوەی کرێی خانووشەوە کە لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە بەدی دەکرێت، گوتی: "ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین، لەڕێگەی دادگاوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکەین کە کرێیان بەرزکردووەتەوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ندێك كه‌س ههوڵیانداوە سیاسه‌تی قۆستنەوە له‌ڕێگه‌ی مووچه و پاداشتی خانه‌نشینانه‌وه بكه‌ن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "یەكێك له گرنگترین مادده‌كان كه دوای هه‌ڵبژاردن ده‌یخه‌ینه رۆژه‌ڤه‌وه، بریتی ده‌بێت له خێزان. نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر به‌ربژێرانی په‌رله‌مان به‌ڵكو هه‌رله ئێستاوه ده‌ستمان به‌كاركردن له‌سه‌ر كابینه‌ی قۆناغی داهاتوو و به‌رپرسانی باڵای كابینه‌كه كردووه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان رووی لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو کرد و گوتی: "ئه‌وه‌ی كه هه‌ستیاریی سه‌باره‌ت به به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كان نه‌بێت، چاوی له به‌رماڵ نابێت. ئه‌و كاره‌ی بای بای كه‌مال له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی له هه‌ده‌په به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌وه‌یه، وڵاته‌كه بخاته سه‌ر به‌رنامه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی و درێژكراوه‌كه‌ی. گه‌له‌كه‌م ئه‌م وڵاته راده‌ستی ئه‌وانه ناكات كه دوای په‌كه‌كه كه‌وتوون یان ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته پارێزه‌ری ته‌وژمه لاده‌ره‌كان".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان هەروەها داوای بەزوویی راگرتنی كرده بێڕهوشتانهكان بۆسه‌ر مزگەوتی ئەقسا وەک یه‌كه‌م رووگەی موسڵمانان کرد و گوتی: "پێویسته كۆتایی بێت به هه‌ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌ی مێژوویی و مه‌عنه‌ویی مزگه‌وتی ئه‌قسا و باوه‌ڕ و ئازادی ژیانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. با ئیسرائیل بزانێت له هه‌ر بار و دۆخێك‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی له‌پاڵ خوشك و برا فهڵهستینییهكانماندا بین و پارێزگاریی له پیرۆزییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی غازی سروشتیی ده‌ریای ره‌شەوە، ئاماژەی بەوە دا "له ٢٠ی نیساندا غازی سروشتیی ده‌ریای ره‌ش دێته نێو تۆڕه‌كه‌وه. له فیلیۆس ئاگره‌كه‌ی داده‌گیرسێنین. دواتر توركیا ده‌ست به به‌كارهێنانی غازی خۆماڵی ده‌كات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئاماده‌كاریی جیددیی ده‌كه‌ین بۆ زیاتر به‌هێزكردنی سیاسه‌تی ئابوورییمان. تیمێك به هه‌ماهه‌نگی مه‌همه‌ت شیمشه‌ك به‌م ئاراسته‌یه ئاماده‌كاریی ده‌كات".