Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر دەستەبەرکردنی ھاریکاری کاریگەرتر لە سووریا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای کە لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە سەرچاوە دەگرێت بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیاند.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکان، پرسەکانی ئەمنی و تیرۆر و دواپێشھاتەکانی سووریایان کرد.