Zafer Fatih Beyaz
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن دیدار ئەنجام دەدات و بە تەلەفۆنیش گفتوگۆ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٣٠ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن دیدار ئەنجام دەدات و کاتژمێر ١٨:٠٠ بە تەلەفۆن گفتوگۆ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ دەکات.