Sangar Hamad Azeez
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی دەکات.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پەلامارە تیرۆریستییەکان و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا بخرێنە بەر باس و گفتوگۆ.