Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا لێکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە کە وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵبژێردراوە و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکەیدا بۆ خواستووە.
هەروەها ئەردۆغان تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە تورکیا و ئەمریکا دوو هاوپەیمانن کە هاوپەیمانێتییان لەسەر بنەمای رێزگرتن لەیەکتری، بەرژەوەندیی و بەهای هاوبەش دامەزراوە، باوەڕی خۆیشی دەربڕیوە سەبارەت بەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پێکەوە بەهێزتر دەکەن.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ لەکەشێکی دۆستانەدا ئەنجامدرا و هەردوولا جەختیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هاریکاریی لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە کردووەتەوە بەتایبەت شەڕی دژبە تیرۆر.