Abdullah Shukur
26 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ناوەندی کۆنگرەی لوتفی کردار لە شاری ئیستانبوڵ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کاری تورکیای جیھان کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە میانی وتارەکەیدا لەبارەی پێشھاتەکانی سووریاوە گوتی: "ھیچ روونکردنەوە ھەیە لەسەر گۆڕینی سروشت و ئاراستەی پێشھاتەکانی سووریا بەشێوەیەکی خودکار بەیەکجار؟ باش لەو نییەتانە دەگەین کە لە پشت یارییەکانی داعشەوە ھەن، بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان ببینین دەبێت خۆمان کوێر بکەین. ھەڵبەتە ترس و دڵەراوکێی ئەو کەسانەی کە ئامێز بۆ تیرۆر دەکەنەوە و دەستیان بۆ درێژ دەکەن خودی تیرۆریستەکان نییە. تورکیا لە ساڵی ١٩٥٩وە چاوەڕوانی بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا دەکات، ئەگەر بێت و سەیری ئەو وڵاتانە بکەین کە لە ١٠ ساڵی رابردوو بوون بە ئەندامی یەکێتییەکە ئەوکات تێدەگەیت کە بابەتەکە جێبەجێکردنی مەرجەکان نییە".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی :"وەک ئاشکرایە دوێنێ رۆژنامەنووسێک دادگایی ھەبوو. بارودۆخی ئەوانەی بەشدارییان لەو دادگاییکردنەدا کردووە زۆر گرنگە. کونسوڵەکانی ئیستانبوڵ دێنە دادگاکە. ئێوە کێن؟ ئێوە چ کارێکتان ھەیە لەوێ؟ دیپلۆماسیش ئادابی خۆی ھەیە. ئێرە تورکیایە و وڵاتی تۆ نییە. تۆ دەتوانی لەنێو سنووری کونسوڵگەرییەکەتدا ھەڵسوکەوت بکەیت و بۆ ھەڵسوکەوتی دیکە پێویستت بە مۆڵەت وەرگرتنە. ئەمانە دێن و ھێندە زیادەڕەوی دەکەن کە دەتوانن نمایشی سنگدەرپەڕاندن بکەن. لەڕووی نیشاندانی جۆری ئەو گەمەیەی لە ئارادایە ئەمە زۆر گرنگە. ھەموو پێکەوە چاودێریی دەکەین و دەبینین، ئەوانەی کە ئازادی و مافی مرۆڤ و ھەڵبژاردن لەدەمیان نابڕێت، لەکاتێکدا کەسانێک کە بە وەرگرتنی متمانە لە گەلەوە ھاتوونەتە دەسەڵات لەگەڵ کودەتاچییەکاندا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، چ ھەڵبژاردنێک دەکەن."