10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''کاتێ لە لێدوانەکانی رۆژانی رابردووی یۆنان و لایەنی رۆم دەڕوانین، دەبینین کە بچووکترین گۆڕانکاری لە ھەڵوێستیان لە ئەژمارنەکردنی تورکی قوبرس رووینەداوە. ئیدی جگە لە چارەسەری دوو دەوڵەت رێگاچارە لە قوبرسدا نەماوە. جا ئەگەر دەتانەوێت قبوڵی بکەن و ناشتانەوێت قبوڵی مەکەن''.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: ''(بۆ سەرۆکوەزیرانی یۆنان میچۆتاکی) سنگ بەرامبەر من دەرمەپەڕێنە، سنووری خۆت بزانە. ئەگەر وا نەکەیت واتا تۆ لە مێزەکەت داوا و ھەڵاتوویت. تۆ باوەڕت بە ھەندێ شاخە، ئەونشاخانە بەفریان لێ باریوە و ھیچ کامیان سوودیان نییە بۆت. بەلام ئێمە پشت بە خۆمان دەبەستین، لەبەرئەوە تورکە توڕەکان دەناسیت''.
ئەردۆغان گوتیشی: ''کاتێ لە لێدوانەکانی رۆژانی رابردووی یۆنان و لایەنی رۆم دەڕوانین، دەبینین کە بچووکترین گۆڕانکاری لە ھەڵوێستیان لە ئەژمارنەکردنی تورکی قوبرس رووینەداوە. ئیدی جگە لە چارەسەری دوو دەوڵەت رێگاچارە لە قوبرسدا نەماوە. جا ئەگەر دەتانەوێت قبوڵی بکەن و ناشتانەوێت قبوڵی مەکەن''.