ئیسته‌نبوڵ
له خۆپێشاندانه نایاساییه‌كانی ئیسته‌نبوڵ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به هێرشه‌كانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆبانێ 164 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون كه 105 كه‌سیان بۆ دادگاكان گوازرانه‌وه و له‌و رێژه‌یه 104یان ئازاد كرن و یهكیكیشیان ده‌ستگیركرا.
له خۆپێشاندانه نایاساییه‌كانی شارۆچكه‌كانی باغجیلار، ئه‌سه‌نیورت، غازی عوسمان پاشا، سوڵتان غازی و به‌یئۆغڵوی سه‌ر به شاری ئیسته‌نبوڵ له 7ی ئه‌م مانگه 98 كه‌س و له رۆژی 8ی هه‌مان مانگ 66 كه‌س كه سه‌رئه‌نجام 164 كه‌س بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
دوێنی 105 كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه بۆ دادگاكانی ئیسته‌نبوڵ، ئانادۆڵو، بویوك چه‌كمه‌جه، غازی عوسمان پاشا و كوچوك چه‌كمه‌جه گوازرانه‌وه ودواتر 104 كه‌س ئازاد كران و یه‌كێكیان ده‌ستگیر كرا.
له لایه‌كی دیكه له خۆپێشاندانه نایاساییه‌كانی ئیسته‌نبوڵ 409 ئۆتۆمبێل سوتێنراون كه 101 ئۆتۆمبێل سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسن. باڵه‌خانه‌یه‌كی قایمقامیه‌تی، باڵه‌خانه‌یه‌كی پۆلیس، 10 باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه و دوكان و ماڵ زیانیان پێگه‌یه‌نراوه كه سه‌رجه‌میان 313 باڵه‌خانه و خان‌و و دوكانن.