Emrah Gökmen
18 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2026
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سهر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ١٥ گومانلێکراو دهستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبهی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی کۆماری له ئیستانبوڵ، ههڵمهتێكیان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوەکە و دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان ئهنجامدا.
دوای تەواوبوونی کارەکان، ناسنامه و ناونیشانی ئەو گومانلێکراوانە دەستنیشان کران کە پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە هەیە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پڕوپاگەندەیان بڵاودهكردهوه.
لەو ئۆپەراسیۆنە هاوکاتانەی كرانهسەر چهند ناونیشانێكی دیاریکراو، ١٥ گومانلێکراو دەستگیرکران.