Fahrettin İbrahim
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرکۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن لەبارەی سەربەرگی گۆڤاری Le Point رایگەیاند: "ئەو سەردەمە بەسەر چووە کە تورکیا فەرمانی لە ئێوە وەردەگرت. بە گوتنەوەی وشەی دیکتاتۆر ناتوانن ئەو رۆژانە بگيڕنەوە".
کاڵن لە تویتێکدا روونکردنەوەی لەبارەی سەربەرگی گۆڤارێکی فەڕەنسی بە ناوی Le Point دایەوە.
کاڵن لە وەڵامی ئەو گۆڤارەدا کە سەرکۆماری تورکیای بە دیکتاتۆر وەسف کردبوو رایگەیاند: "ئێمە ئەم هێرشانە دەناسینەوە. ئامانجەکانیان دەزانین. گەڵ و خەڵکی ستەملێکراوە هەموو ئەوانە دەبینێ. ئەو سەردەمە بەسەر چووە کە تورکیا فەرمان لە ئێوە وەربگرێ بە گوتنەوەی وشەی دیکتاتۆر ناتوانن ئەو رۆژانە بگيڕنەوە".