Abdullah Shukur,Ramal Abdullah Mahmood
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
لە بەرنامەی ھەڵبژاردنی ئاک پارتی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیادا ھاتووە: "دەمانەوێ کێشەکانمان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشبردنی چالاکی دیپلۆماتی پێویست بەمەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی بەرجەستە لەلایەن ئەمریکا کە گونجاو بێ لەگەڵ داواکارییەکانی تورکیا بە تایبەتی لە پرسی پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ کە پرسی ھەستیارن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان".
بەرنامەی ئاک پارتی بۆ ھەڵبژاردنەکان لەلایەن سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیەنرا.
لە بەرنامەکەدا ھاتووە:
"تورکیا پرسی ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپا وەک ئامانجێکی ستراتیژی دەبینێ، بەڵام پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، نابێتە جێگرەوی پەیوەندییەکانی دیکەمان نییە. بەڵکو وەک تەواوکەر دەبینین".
لە بەرنامەکەدا زیاتر ھاتووە: "دەمانەوێ کێشەکانمان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشبردنی چالاکی دیپلۆماتی پێویست بەمەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی بەرجەستە لەلایەن ئەمریکا کە گونجاو بێ لەگەڵ داواکارییەکانی تورکیا بە تایبەتی لە پرسی پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ کە پرسی ھەستیارن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەمان".
پاراستنی ھەماھەنگییە پتەوەکانمان لەگەڵ ئەمریکا تەوەرێکی بنەڕەتییە. یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ھەماھەنگیمان لەگەڵ ئەمریکا بڕینی پشتیوانی ئەوە بۆ پەیەدە/پەکەکە لە سووریا، پشتگیریکردنیەتی بۆ ھەنگاونانی کردەیی لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا و ھەنگاونانی کردەیەتی بۆ رادەستکردنەوەی فەتۆ".
لە بەیاننامەکەدا ئەوە خراوەتە روو کە لە پێناو سووریایەکی نوێ ھەوڵەکان دەخرێنە گەڕ و تیایدا ھاتووە: "ھیوادارین سەرلەنوێ ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریای ھاوسێ بونیات بنێینەوە و قۆناغێکی نوێ دەست پێبکات لە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای پابەندی مێژوویی، کولتووری و مرۆیی لەگەڵ گەلی سووریا".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لە وەگەڕخستنی ھەوڵەکان کراوەتەوە لە پێناو ھێنانەدی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق، ھەروەھا بەردەوامیدان بە ھەماھەنگییەکانیش لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تیشکی خراوەتە سەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەرووی تورکمانەکان بوونەتەوە.
ھەروەھا ئاماژە بە بەردەوامیدان بە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان دراوە لەگەڵ ئێران ھەم لە سەر ئاستی ھەردوو وڵات ھەم لەبارەی سووریاوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.