Muhammed Boztepe
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی مەتینا باکووری عێراق، دوو تیرۆریست لە چالاکی خران کە لە ئامادەکاری ھێرشکردندابوون بۆ سەر بنکە سەربازییەکان.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی مەتینا ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا، کۆگا و حەشارگەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی خاپوور کران و دوو تیرۆریست لە چالاکی خران کە لە ئامادەکاری ھێرشکردندابوون بۆ سەر بنکە سەربازییەکان.