Abdullah Shukur
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
کلیس - AA
کاروانی ئۆتۆمبێڵە زریپۆشەکانی تورکیا بەمەبەستی جێگرکردنیان لەسەر یەکینەکانی سنووری سووریا، گەیشتنە شاری کلیس.
کاروانە سەربازییەکە کە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی سەربازیی کە لەنێویاندا چەند ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش هەن و لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیاوە رەوانە کراون، گەیشتە شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە پارێزگای کلیس.
ئەوەش زانراوە کە ئەو زریپۆشانە بەمەبەستی پشتیوانی لە یەکە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر سنووری سووریا، رەوانەی ناوچەکە کراون.