Barış Gündoğan,1 23
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای توركیا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق، ژمارەیەک سەکۆی چەک و کۆگای تەقەمەنی خاپووركران کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە بەکاردەهێنران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له خواكورك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ژمارەیەک ئامانج خاپووركراون كه وه‌ك پێگه، حه‌شارگه، سەکۆی چەک و کۆگای تەقەمەنی لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە بەکاردەهێنران.