Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2016
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵو باسی له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵۆ كرد.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه په‌كه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه هیچ پێشوازییه‌كی لێ ناكرێت و شه‌رعیه‌تی نییه له‌لایان.
ئهكهرهەروەها لە درێژەدا گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌بینین هاووڵاتیانمان نه پشتگیری خۆیان نه سیاسه‌ته‌كه‌یان ناكه‌ن. كارمه‌ندانی شاره‌وانی و ماڵ و منداڵیان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێن بۆ پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته و ئه‌وه‌ش له تۆڕه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاو بۆته‌وه. ئێمه هه‌موومان ده‌بینین لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارییان نه‌كردووه، ده‌ستی پێ كردووه. ته‌نانه‌ت له تۆڕه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بنین. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاووڵاتییان پشتگیری‌یان نه‌كردوون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رووداوه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌داواكارییه‌كانی كوردەکانی ناوچه‌كه‌وه نییه. ئەو درێژەی دایە و گوتی: "واته ئه‌و چالاکانه و ئه‌و چالاكییه تیرۆرستییانه و راگه‌یه‌نراوه‌كانی خۆسه‌ری، هیچ سوودێكی بۆ دانیسشتوانی كوردی ناوچه‌كه نییه. ئه‌مه سیاسه‌تی په‌كه‌كه خۆیه‌تی. ئه‌مه پلانێكی چه‌په‌ڵ و خوێناوی خۆیه‌تی كه دیار نییه بۆ چ لایه‌ن و چ هێز و چ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ئه‌نجامی ده‌دات. به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه باجی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه ده‌ده‌ن".
ئه‌كه‌ر ده‌ڵێت به وێرانكاری، خوێنڕشتن و رق و كینه ناگه‌نه ئه‌نجام و لە کۆتاییدا گوتی: "توركیا وڵاتێكی له‌و جۆره نییه. توركیا نه سووریا و نه عێراقه و نه هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپاییه كه وه‌ك نموونه ده‌هێنرێنه‌وه. چونكه هه‌زاران ساڵه خه‌ڵكی خاوه‌ن نه‌ژاد و كولتوور و ئاینی جیاجیا پێكه‌وه به ئاشتی ژیاون".