Abdullah Shukur
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئوشاک - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "گوتمان عاقڵ بن گوێیان نەگرت. گوتمان فشار لە سنوورەکانی ئێمە مەکەن، گوێیان نەگرت، ئەمەمان بەوانەش گوت کە وەک ھاوپەیمانی ئێمە دەردەکەوتن. گوتمان ئەمانە خودی پەکەکەن. گوتمان ئەمانە یەپەگەن و ھەمان شتن. پێمان گوتن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی مەچنە رەققە و وەرن پێکەوە چارەسەری بکەین، گوێیان نەگرت. ئیدی گوتمان باشە خۆتان دەزانن. ئەوەتا ئێستا ئەوەی پێویست بکات ئێمە ئەنجامی دەدەین. خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش ئەنجامدانی شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە شاری ئوشاک لە پێش ھۆڵی وەرزشی ئەتاتورک وتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد و گوتی: "کەس ناتوانێ بچووکترین پارچە لەم وڵاتە لێ بکاتەوە. ئێستا چەند کەسانێک دەیانەوێ سنووری خۆیان ببەزێنن بۆیە گوتمان عاقڵ بن گوێیان نەگرت. گوتمان فشار لە سنوورەکانی ئێمە مەکەن، گوێیان نەگرت، ئەمەمان بەوانەش گوت کە وەک ھاوپەیمانی ئێمە دەردەکەوتن. گوتمان ئەمانە خودی پەکەکەن. گوتمان ئەمانە یەپەگەن و ھەمان شتن. پێمان گوتن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی مەچنە رەققە و وەرن پێکەوە چارەسەری بکەین، گوێیان نەگرت. ئیدی گوتمان باشە خۆتان دەزانن. ئەوەتا ئێستا ئەوەی پێویست بکات ئێمە ئەنجامی دەدەین. خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین".