ئه‌نقه‌ره
سەرچاوەیەکی دێبلۆماتی تورکیا رایگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگیی وڵاتەكەی له‌كه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له‌باره‌ی ئاڵوگۆركردنی زانیاری له‌سەر بارمته توركییەكان له عێراق، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی داوای یارمه‌تی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، كه تیایدا چاویكه‌وت به سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رچاوه‌كه گوتی: "گرنگترین خاڵ لای حكومه‌تی توركیا سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبوونی یارمه‌تییه مرۆیيهكانه بۆ عێراق."
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شوفێره بارهه‌ڵگره توركییەكان، سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناجی كۆر‌و سه‌ردانی خانه‌واده‌ی بارمته‌كانی كردووە، ئه‌وه‌شی دووپات کردەوە كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ رزگاركردنی بارمته‌كان.
سه‌رچاوه دێبلۆماسییهكه راشیگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌باره‌ی بارمته توركییەكان له عێراق، به‌ڵام تا ئێستا به رەسمی داوای یارمه‌تی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.