ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان لەبارەی قۆناغی ئاشتیەوە رایگەیاند کە قۆناغەکە بە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێزەوە بەردەوامە.
ئاکدۆغان لە پێگەی خۆی له تویتەر نووسیویهتی: "قۆناغەکە بە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێزەوە بەردەوامە و بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی چاوپێکەوتنەکان لەسەر بنەمای نیەتی باش و متمانە خێراتر بوونە".
ئهم لێدوانهی ئاکدۆغان دوای ئهوه هات كه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان كۆبووهوه.