Sarmand Hameed
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
هاتای - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیان "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەچوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتی و بنەماکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڕێوەدەچێت".
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە شاری هاتای بەسەرکردەوە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا تەنها تیرۆریستان و پێگە و چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان دەکرێنە ئامانج. ھەرگیز خەڵک و ژینگە شوێنەوارە مێژووییەکان ناکرێنە ئامانج".
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکارگوتیشی "سەرجەم چالاکییەکانی (ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) بەشێوەیەک بەڕێوەدەچێت کە وادەکات ئۆپەراسیۆنەکە ببێتە پێشەنگ بۆ وڵاتانی جیهان لە رووی بەهای سەربازیی و مرۆڤایەتییەوە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە هەریەک لە فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، یەشار گولەر و فەرماندەی هێزی ئاسمانی، حەسەن کۆشوک ئەیکوز و فەرماندەی دووەمی سوپا، ئیسماعیل مەتین تەمەل یاوەری ئاکار بوون لە بەسەرکردنەوەکەدا.