Zana Natık Kerem
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا، ئیسماعیل گولە رایگەیاند، ئامانجمانە لە ٢٠٢١دا کە یەکەم ساڵی ئاسایی نوێیە، بە بڕی ١٨٤ ملیار دۆلار ھەناردە بکەن.
ئیسماعیل گولە لە کۆبوونەوەیەک کە تایبەت بە ھەڵسەنگاندنی بازرگانیی دەرەکیی بوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری بازرگانیی تورکیا، روخسار پەکجان ئامادەبوو، ئیسماعیل گولە گوتی: "لە بازرگانی کاڵای جیھانیی بۆ یەکەمجار لە مێژوویی خۆماندا دەگەینە رێژەی یەک لەسەدا، ئامانجی سەرەکییمان ئەوەیە، پارێزگاری لەم پشکەیە بکەین لە ٢٠٢١".
گوتیشی: "لە ٢٠٢٠دا، ١٨ ھەزار و ١٢٣ کۆمپانیا پەیوەندییان پێوە کردووین و لە ساڵی رابردوودا، بە بڕی سێ ملیار و ٥٧٠ ملیۆن دۆلار ھەناردەمان کردووە و گەشپێدان بە ھەناردەکانمان لەم ساڵدا، بەردەوام دەبێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا، ئیسماعیل گولە راشیگەیاند کە لەگەڵ بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکان بۆ کەرتی تایبەت، لە ساڵی ٢٠٢١، یەکێک لەو ساڵانە دەبێت کە پارەدارکردنی بازرگانیی تیایدا ئاسان دەبێت و گوتی: "ئامانجمانە لە ٢٠٢١دا کە یەکەم ساڵی ئاسایی نوێیە، بە بڕی ١٨٤ ملیار دۆلار ھەناردە بکەن".