Abdullah Shukur
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "لێرەدا تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا دوور نەکەوتووەتەوە، بەڵکو یەکێتی ئەورووپا لەبارەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتییەکە بێ لایەن نییە. بەداخەوە ئەوەی کە دادپەروەر نییە، یەکێتی ئەورووپایە. ئەگەر ئەوان وازیان لەم پرسە ھێناوە، ئەوە بە ئاشکرا بڵێن "ئێمە بۆچوونمان لەبارەی تورکیا گۆڕی، وازمان ھێنا".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا ئامانجێکی نەگۆڕاوی تورکیایە. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەی کە لە رووی ئابووری، سیاسی و یاساییەوە زۆر لە دوای تورکیادان کراونەتە ئەندامی ھەمیشەیی یەکێتی ئەورووپا، کەچی (یەکێتی ئەورووپا) پێداگرە لە نەھاویشتنی ھەنگاوی ئەرێنی بەرامبەر بە تورکیا لەسەر ئەم پرسە".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ(لەبارەی راپۆرتی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئەندامبونی تورکیا لە یەکێتییەکە): "لەنێو راپۆرتەکە هەندێک روونکردنەوەی ئەرێنی هەیە، بەڵام ئەو روونکردنەوە ئەرێنیانە هێشتا قەرەبووی ئەو ناهەقییە ناکەنەوە کە دەرهەق بە تورکیا کراوە".