Sarp Özer
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە دوایین سێ رۆژدا، ٣٥ تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی کانی ئاشتی باکووری سووریا لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەربە یەکەی کۆماندۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، سێ تیرۆریستیان لە چالاکی خست کە لە هەوڵی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بوون لە ناوچەی کانی ئاشتی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بە لەچالاکی خستنی ئەم سێ تیرۆریستە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی یەپەگە/پەکەکە کە لە دوایین سێ رۆژدا لە چالاکی خراون گەیشتە ٣٥ تیرۆریست.
جێی ئاماژەیە، لە نۆی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، سوپای تورکیا بە بەشداری سوپای نیشتمانی سووریا ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" لە رۆژهەڵاتی روباری فورات باکووری سووریا دەستپێکرد بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە و داعش و بنیاتنانی ناوچەیەکی ئارام بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان.