Zehra Ulucak,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
یانگۆن - AA
چوار كه‌س كه یه‌كێكیان په‌یامنێری TRT Worldه له میانمار، به‌هۆی به‌كارهێنانی کواد کام به‌بێ مۆڵه‌ت، سزای دوو مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سەپێنرا.
به‌رپرسێكی ئاسایشی میانمار به‌ناوی سان ئۆنگ له لێداوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، 27ی تشرینی یه‌كه‌م چوار كه‌س كه یه‌كێكیان كاری بۆ TRT World و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه له‌نزیك بینای په‌رله‌مان کواد کامیان به‌بێ مۆڵه‌ت به‌كارهێناوه، له نیپیدۆی پایته‌خت براونه‌ته به‌رده‌م دادگا.
ئۆنگ رایگه‌یاند به‌پێی یاساكان ماوه‌ی دوو مانگ سزای زیندانی به‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكیاندا سه‌پێنراوه.
دوای چوار رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌یامنێره‌كه‌ی ته‌ره‌ته، TRT World له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، پێش تۆماركردنی دیمه‌نه‌كان وه‌زاره‌تی زانیاریی میانمار ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "تیمه‌كه‌مان دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێك، ویستوویانە به کواد کام دیمه‌نی بینای په‌رله‌مان تۆمار بكه‌ن. به‌رله‌وه‌ی كامێراكه بفڕێنن، له‌لایه‌ن كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون".