18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئیزمیر ــ AA
لە سنووری قەزای فۆچا سەربە پارێزگای ئیزمیر، 125 پەنابەر رزگاركران كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی كەناردەریای یۆنانەوە، گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.
فەرماندەیی ئاسایشی كەناردەریای توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی ژمارەیەك پەنابەر لەناو بەلەمێكی پلاستیكیدا لە كەناراوەكانی سەربە قەزای فۆچا، تیمەكانی فەرماندەیی ئاسایشی كەناردەریا، گەیشتنە ناوچەكە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای گەیشتنیان بۆ ناوچەكە، تیمەكانی فەرماندەیی ئاسایشی كەناردەریا، 125 پەنابەریان رزگار كردووە كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی كەناردەریای یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەكانی توركیا.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە دوای كارەكانی ئاسایش، پەنابەرەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.