Abdullah Shukur
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ناردنی کەشتی ھاوکاریی مرۆیی گوتی: "کەشتی غەززە گەیشتە بەندەر. دوینێ لە مارسین بەڕێکەوتبوو. بەم پێیەش قۆناغی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە چوارچێوەی رێککەوتنامەکە دەستی پێکرد. بەم پێیەش بەمەبەستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی برایانی فەڵەستینی کە لە غەززە ژمارەیان یەک ملیۆن و نیوە، دامەزراوە خێرخوازییەکان و دەوڵەت و ئافاد و مانگی سووری تورکی (قزڵای) ھاوکاری مرۆیی زیاتر لە ١٠ ھەزار تۆن بە کەشتی رەوانە کراوە و گەیشتووەتە بەندەر و لەوێشەوە دابەش دەکرێت. کەمکردنەوەی ئازاری منداڵان بەتایبەتی لە جەژن مایەی خۆشحاڵی گەلەکەمانە".
یڵدرم ھەڵسەنگاندنی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل کرد و گوتی: "رووسیا دۆستی ھەمیشەیی ئێمەیە. پەیوەندییەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی تێک چوو. ھیچ لایەنمان ئەمەی نەدەویست بەڵام ئیتر ئەو رۆژانە بوون بە رابردوو. ئێمە ھەمیشە ئەوەمان گوتووە، ئێستا کاتی بەھێزکردنی دۆستایەتی و کەمکردنەوەی دوژمنایەتییە. بۆیەش ئامانجی پێشینەمان ئەوەیە کە بواری وەبەرھەمھێنان و ئاڵوگۆڕی کولتووری و بازرگانی فراوان بکەین ھاوکات ببینە برا و دۆستی گشت ئەو وڵاتانەی لە دەوروپشتی دەریای رەش و دەریای سپی دان. بۆ ئەمەش کارەکانمان بەردەوامە. لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەوڵی جیاواز دەدەین".