Mazın Asad
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم گوتی: "بەگیان و بەخوێنمان بەردەوام دەبین لە خەباتمان لەڕێی گەیاندنی وڵاتەکەمان بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو، لەپێناو ئایندەی ھاووڵاتیانماندا ھەرگیز ئەم وڵاتە رادەستی جوداخوازان و کودەتاچییەکان ناکەین".
یڵدرم لە گوتەیەکی رێوڕەسمی کردنەوەی پردی یاڤوز سوڵتان سەلیم رایگەیاند: "ئەم پردە تەنھا خزمەتی ئیستانبوڵ ناکات. لە رۆژھەڵاتی دوور و چینەوە تا لەندەن، خزمەتی ھەموو رێبوارانی رێگای مێژوویی "ئاوریشم" دەکات. ئەمە لەپێشەوەی ھەموو ئەو شاکارانەوە دێت کە مرۆڤایەتی و شارستانییەتەکان پێکەوە دەبەستێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ھەتا گەلێکی بەم جۆرە باوەڕدار ھەبێت، ھەرگیز رێگە بە ھیچ کەسایەتییەک نادەین. ھەرکەسێک ھەرچی دەکات با بیکات. ئێمە لەرێگای شارستانییەتدا بەردەوام دەبین".
یڵدرم لە درێژەدا قسەکانی ھەروەھا گوتی: "سبەی پردی یاڤوز سوڵتان سەلیم دەکرێتەوە. ئیدی لە سبەینێوە ھەموو ئەو پاس و بارھەڵگرانەی بە پردی فاتیح سوڵتان مەھمەتدا تێدەپەڕن، لە پردی یاڤوز سوڵتان سەلیمەوە ھاتوچۆ دەکەن".