Mazın Asad
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھێرشکردنە سەر ئەلازیغ کە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە دەوروپشتی ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دراوە و تێدا ئاسوودەیی و برایەتی و سیفەتی شارەکە پارێزراوە، بە گرنگ دەزانم. ئەم ھێرشەی دوایی بە تەواوەتی دەرکەتووە کە تەنھا و تەنھا ئامانجی خوێنڕشتن، ئازار و زیان گەیاندنە بە وڵات و گەل
".
ئەردۆغان: "گەلەکەمان لەوە دڵنیا بێت کە خوێنی شەھید و بریندارانمان ھەرگیز لە زەوی نەماوەتەوە و نەماوە و نامێنێتەوە. تەنھا لە ١٥ی تەمووزەوە تاوەکو ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، ١٨٢ تیرۆریست کوژراوە. بەھۆی ھاوکاریکردنی رێکخراوی تیرۆر، ھێزەکانی ئاسایشمان زیاتر لە سێ ھەزار کەسیان دەستگیر کردووە کە ٣١٨ کەس لەوانە لە لایەن دادگاوە دەستبەسەر کراون. واتا تورکیا لە کاتێکدا بەرەنگاریی تۆڕی ناپاکی فەتۆ دەبێتەوە، بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی وەلا نەناوە و وەلا نادات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەندێکجار بەشێک لە دۆستەکانمان ئەم شتەمان پێی دەڵێن، 'بەرەکە بەرفراوان مەکەن'. بۆ ئێمە بەرەیەکی سەخت نییە. ئێمە بە ئاشکرا رەوتی رووبەڕووبوونەوەمان دەست پێکردووە. بۆیە لە هەر شوێنێک پێویست بێ بە یاوەری گەل و هێزە ئەمنییەکانمان رووبەڕوویان دەبینەوە".
ئەردۆغان لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکان: "ھەروەک چۆن بابەتی ١٥ی تەمووز بووە ھۆکارێک بۆ فڕێدانی خانە شێرپەنجەکانی فەتۆ کە دزەیان کردە نێو وڵات و گەلەکەمان، ئەم جۆرە ھێرشانەش قۆناغی بەھێزترکردنی پێکھاتەی ئاسایش خێراتر دەکات".
ئەردۆغان: "داعش نوێنەری ئیسلام نییە. داعش لە ئێستادا بە تەواوی سێبەر لەسەر ئیسلام دروست دەکات و رێکخراوێکی تیرۆریستیە کە بەداخەوە ئیسلام پەلکێشی کەشوھەوای تاریکی دەکات. ئێمە ھیچ کاتێک لە لای داعش نەبووین. ئەوانەی بە گوتنی 'ھاوکاریی داعش دەکەن'، بێ رێزی دەکەن سەرەتا دەبێت ئەوە بزانن کە پێویستە سەیری ئاوێنە بکەن. بۆچی؟ چونکە ئەوانەی ئەمە دەڵێن خۆیان ھاوکاریی داعش دەکەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا لەمەڕ هەوڵەکانی کودتای تورکیا: "چی دەڵێن؟ سەلامەتی، پێمان ناخۆشە و ئەم شتانە. لە پشتەوە لەبەرامبەر لادانی سەربازان و کارمەندان نیگەرانن. لەم بارەیەوە چی دەڵێن. ئێمەش بە ئەوان دەڵێن، ئێوە بە ئیشی خۆتان سەرقاڵ بن و ئێمەش بە ئیشی خۆمان. ئەوانە تا ئێستا تەنیا فەرمانیان دەرکردووە و فەرمانبەریان هەبووە، ئێمە فەرمانبەریان نابین. ئێمە تەنیا گوێ لە حەق رادەگرین. ئەم رێگەیەمان بەو جۆرە بڕی. بەڵام تەنیا لەم رووداوانەدا لە جیهانی ئیسلامی چەند وڵاتێک و دۆستێک ئەگەر بەلاوە دابنێن، بە شێوەیەکی گشتی تێگەیشتنمان لە هەڵوێستیان ئەستەم بوو".