Abdullah Shukur
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێڤری سبەی دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات.
جێڤری سبەی دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات و پلانی ئەوەش ھەیە کە لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال و بەرپرسانی سەربازیی تورکیا کۆببێتەوە.
پێشبینی ئەوە دەکرێت کە لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پرسی سووریا و قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و جێبەجێیکردنی نەخشە رێگای منبج بکرێت.
لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، دوایین جار ھێزی ئەرکی تایبەت کە بەمەبەستی رێکخستنی قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا پێکھێنرابوو، لە ٢٨ی رابردوو سەردانی شاری ئەنقەرەی کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، باسی پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە شارۆچکەی منبج و وردەکارییەکانی پێکھێنانی ناوچەی ئارام و لێ سەندنەوەی ئەو چەکانەی کە بە یەپەگە/پەکەکە دراوە، کرابوو.