Sarmand Hameed
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2017
نەینەوا - AA
ئەفسەر لە هێزەکانی سوات، نەقیب محەمەد عۆدە خەفاجی رایگەیاند لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک کە لەلایەن چەکدارانی داعش لە مووسڵی کۆن لە بەشی رۆژئاوای شاری مووسڵ چێنرابوو، حەوت ئەندامی یەک خێزان کوژران.
نەقیب محەمەد عۆدە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بۆمبێک کە بەشێوازێکی مۆدێرن دروستکرابوو، لەلایەن چەکدارانی داعش لە یەکێک لە کۆڵانەکانی ناوچەی مەیدان لە مووسڵی کۆن چێنرابوو، بە خێزانێکدا تەقییەوە".
ناوبراو گوتیشی: "ئەو خێزانەی بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە هەوڵیان داوە لەو گەڕەکەوە خۆیان بگەێننە ناوچەیەکی ئارام"
ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە ماڵەکەیان بۆمبەکە بە خێزانەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەرجەمیان کوژراون کە لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و پێنج منداڵ پێکهاتبوون.
خەفاجی گوتیسی: "هێزەکان بە هەماهەنگی تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی کوژراوەکانیان گواستەوە بۆ ناحییەی حەما عەلیل باشووری مووسڵ"