Abdullah Shukur
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
مۆسکۆ
سەرۆکوەزیرانی رووسیا دیمیتری مێدڤیدیڤ: "قۆناغی ھەڵگرتنی سنووردارکردنی ھاوردەی بەرھەمەکانی وەک میوە و سەوزەی تورکیا بەردەوامە".
مێدڤێدیڤ لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، رایگەیاند کە قۆناغی ھەڵگرتنی سنووردارکردنی ھاوردەی بەرھەمەکانی وەک میوە و سەوزەی تورکیا بەردەوامە.
مێدڤێدیڤ ئاشکراشی کرد کە لەمبارەیەوە تاوتوێ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن. ئەو هەروەها گوتیشی: "ئەمە مانای ئەوە نییە کە رووسیا سنووردارکراوەکان بە یەکجاری ھەڵبگرێت".
سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین لە ٣٠ی حوزەیران بڕیارێکی لەبارەی گۆڕانکاری لە سنووردارکردنی ئابووری تورکیا بەرامبەر رووسیا راگەیاندبوو.