Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
حه‌له‌ب
له ئاکامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به بۆمبی ناپاڵم بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا، سێ كه‌س كوژران و ١٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سووریا ناوچه‌كانی شەعار، كهلاسه، بوستان ئه‌لقه‌سر، رێگای ئه‌لباب و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌ته‌ن بۆردومان كردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كه به‌بۆمبی ناپاڵم ئه‌نجام دراوه سێ كه‌س كوژراون، ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای بۆردومانه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ژماره‌یه‌كی زۆر برینداریان له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، هاوكات به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو و شوێنكار رووخاون.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رژێمی ئه‌سه‌د به چڕی ناوچه‌كانی كاستیلۆ و مه‌لاحی باكووری حه‌له‌بی بۆردومان كردووه.