Ali Kemal Akan,123
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ رایگه‌یاند: "توركیا به رێكه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشته ئامانجه‌كانی له‌باره‌ی زه‌مینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی".
مسته‌فا شه‌نتۆپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به لێك تێگه‌یشتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، خسته‌ڕوو.
شه‌نتۆپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشته ئامانجه‌كانی له‌باره‌ی زه‌مینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، نووسیوویه‌تی:
"رووداوه‌كانی ئه‌م قۆناغه و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان تۆمار ده‌كرێن. هێزی سه‌ربازیی و سیاسی توركیا بینراوه؛ به تێپه‌ڕینی كاتیش ده‌رده‌كه‌وێت كه یادگه‌ی (توركیا) چه‌ند به‌هێزه".