Uğur Aslanhan, Mücahit Enes Sevinç, Zahir Sofuoğlu
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆلات ڕایگەیاند کە ھەناردەکردنی وڵاتەکەی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ٢٥،٦ ملیار دۆلار.
عومەر بۆلات لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لە کۆمەڵگای بازرگانی دەرەکی سەربە ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرا گوتی: "ھەناردەکردنی وڵاتەکەمان لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا بە بەراورد بە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٢،٩ لە سەدا زیادی کردووە".
وێنە : Arife Karakum/AA
ھەروەھا وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆلات ئاماژەی بەوەشدا کە ھەناردەکردنی وڵاتەکەی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ٢٥،٦ ملیار دۆلار.
عومەر بۆلات باسی لەوەش کردووە، ئەو جەنگەی کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران دەستی پێکرد و دواتر بۆ وڵاتانی کەنداو تەشەنەی کرد، کاریگەری لەسەر ئابووری جیھان دروست کردووە.
وێنە : Arife Karakum/AA