ھەولێر
رۆژی شەممە رێکخراوی ئاشتی سەوزایی بۆ ژینگەپارێزی بەسەرپەرەشتی ئەنجومەنی رێکخراوە ناحکومییەکان، کۆنفرانسێکی بەناوی پرۆژەی رۆشنبیری ھاوڵاتیان لە چۆنیەتی بەکارھێنانی ئاوی بوتڵ لەژێر رۆشنایی زانستی بۆ ژمارەیەک لە پسپۆران و پەرلەمنتاران و میدیاکاران رێکخست.
سەرۆکی رێکخراوەکە پاوان سیلڤان بۆ AA گوتی: "ئامانج لەم کۆنفڕانسە وەستان لە دژی ئاوی بوتڵ نییە، بەڵکو مەبەستمانە ھاوڵاتییانی کوردستان لە زەرەر و زیانی ئەو ئاوە ئاگاداربکرێتەوە، چونکە ئێمە خاوەن ئاوی شیرینین. بەپێویستی دەزانین ھاوڵاتییان بزانن دانانی ئاوی بوتڵ لەبەر خۆر و شوێنە گشتییەکان دەبێتە ھۆی نەخۆشی و زیانی دەبێ بۆ مرۆڤ."
رێکخراوی ئاشتی سەوزایی بۆ ژینگە پارێزی راپرسیەکی لە شارەکانی ھەولێر، دھۆک و سلێمانی لەبارەی رۆشنبیری ھاوڵاتییانی کوردستان لەچۆنیەتی بەکارھێنانی ئاوی بوتڵ ئەنجامداوە و کۆپیەکی دراوەتە AA.
لە پرسیارێکدا ١٩٠٣ کەس بەشداری کردوە ئایا ئاوی بەبوتڵ بەکاردەھێنی بۆ خواردنەوە؟ ١٨١١ کەس بەرێژەی لەسەدا ٩٥.١ بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە، ٩٢ کەسیش بەڕێژەی لەسەدا ٤.٨ بە نەخێر وتویانە ئاوی بەبوتڵ ناخۆینەوە.
ھەروەھا لە پرسیارێکی دیکەدا تاچەند بەراورد لەگەڵ ئاوەکانی دیکە بەڕێژەی چەند ئاوی ناو بوتڵ بەکاردەھێنی؟ ٤٥٨ کەس بەرێژەی لەسەدا ٢٤ دەڵێن زۆر ھەروەھا ٤٧٥ کەسی دیکە بەرێژەی لەسەدا ٢٤.٩ کەمتر ٧٨٩ کەسیش بەرێژەی لەسەدا ٥٠.٩ بەناوەند وەڵامیان داوەتەوە.
لە پرسیارێکی دیکەی راپرسیەکەدا لە بارەی دڵنیابوون لە تەندورستی ئاوی بوتڵ ٤٨٠ کەس بەرێژەی لەسەدا ٢.٢٥ گوتویانە زۆر و ٦٣٤ کەس بەرێژەی لەسەدا ٣٣.٣ گوتویانە کەم و ٧٨٩ کەس بەرێژەی لەسەدا ٤.٤١ گوتوویانە ناوەند.
لە وەڵامێکی دیکەش پێش خواردنەوە ئاوی بوتڵ Label زانیاری سەربوتڵی ئاوەکە دەخوێنیتەوە؟ ٣٩٩ کەس بەرێژەی لەسەدا ٢٠.٩٧ بە بەڵێ و ١٥٠٤ کەسی دیکە بە رێژەیی لەسەدا ٩٧.٠٤ بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە.
بەپێی ھەمان راپرسی لە بارەی ئاوی بوتڵ پرسیارێکی تر لەھاوڵاتییان کراوە، ئایا زانیاریت لەزیانەکانی بەناتەندروست بەرھەمھێنان و گواستنەوە و بەکارھێنانی ئاوی بوتڵ ھەیە؟ ٦٦٦ کەس بەڕێژەی لەسەدا ٣٤.٩٩ بە بەڵی و ١٢٣٧ کەسی بەرێژەی لەسەدا ٦٥ بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە.
لەیەکێک لەپرسیارەکانی دیکەی رێکخراوەکە ھەر لەبارەی ئاوی بوتڵ لەھاوڵاتیان پرسیارکراوە، پاشخواردنەوەی ئاوی بوتڵ چی لە بوتڵەکە دەکەیت؟ ٥٣٤ کەس بەڕێژەی لەسەدا ٢٨.٦ دووبارە بەکاری دەھێنمەوە و ٣٧١ کەسی بەرێژەی لەسەدا ١٩.٤٩ فڕێی دەدەمە سەرزەوی و ٩٩٨ کەسی دیکەش بەرێژەی لەسەدا ٥٢.٤٤ فڕێی دەدەمە شوێنی دیاریکراو وەڵامیان داوەتەوە.
لەبارەی سەرچاودێری لایەنە پەیوەنیدارەکانیش ٤١٩ کەس بەرێژەی لەسەدا ٢٢ گوتوویانە حکومەت چاودێری بەتەندروست بەکارھێنانی ئاوی بوتڵی کردوە و ٩٧٠ کەسیش بەڕێژەی لەسەدا ٢٧ گوتوویانە نەخێر , ٥١٤ کەس بەرێژەی لەسەدا ٢٧ دەڵێن نازانم.
پرۆفیسۆر عەمران حسێن دەڵێ وەک پێویست زانیاریان لەسەر ئاوی بوتڵ نیە نازانین ئاوی بوتڵ لەھەرێمی کوردستان خەرجی لە بەنزین گرانترە.
ئەو پرۆفیسۆرە دەشڵێت: "لەھەرێمی کوردستان ئاوی شیرینمان ھەیە بەپێچەوانەی وڵاتانی تر ئەو ئاوەی دەکرێتە ناو بوتڵ ئاوی ژێر زەوی خۆمانە بەڵام لە ھەندێ وڵاتان ئەوان خاوەن ئاوی شیرین نین و ئاویان بۆ خوادرنەوە بەکار نایەت بۆیە ئاوی بوتڵ بەکاردەھێنن."
لەبارەی باشی بەکارھێنانی و ئاو خوادنەوە عەمران حسێن دەڵێ: "زۆر ئاوخواردنەوە سودی ھەیە بەڵام خەڵکی ئێمە بەپێچەوانە لێی دەڕوانێت. وەھا فێرکراون، بۆ ئەوەی بەشەر زوو ھەڵنەسین بۆ WC دەڵێن بائاو کەم بخۆین لەراستیدا ئەمە ھەڵەیە. پێویستە حکومەتی ھەرێم بەردەوام بەڕێی کۆنترۆڵی جۆری چاودێری کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاوی بوتڵ بکەن، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی ئەو ئاوە توشی نەخۆش نەبن".
ئەو پرۆفیسۆرە گوتیشی "تائێستا خەڵکێکی زۆر ئاوی بەلۆعە دەخۆنەوە، راستە ئەم ئاوە شیرینە بۆ خواردنەوە باشە بەکار بێ، بەڵام دەبێ ئەمەش چاودێری بکرێ ئەگەر نا زەرەر و زیانی ئاو چ لە ناو بوتڵ یان ئاوی بەلۆعا وەک یەکە."