Zeynep Duyar,Seda Tolmaç
04 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
بەپێی سیستمی گشتیی بازرگانی تورکیا، هەناردەی وڵاتەکە لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو سەدا ١،٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١ ملیار و ٦١٩ ملیۆن دۆلار، هاوردە سەدا ٦،٣ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٣٠ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا، داتای ئاماری بازرگانیی دەرەکی کاتیی بۆ مانگی ئاب بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتەکە بە پشت بەستن بە سیستمی گشتیی بازرگانی تورکیا ئامادەی کردووە، هەناردەی وڵاتەکە لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو سەدا ١،٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١ ملیار و ٦١٩ ملیۆن دۆلار، هاوردە سەدا ٦،٣ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٣٠ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار.
مانگی ڕابردوو، قەبارەی بازرگانی دەرەکی سەدا ٣،٢ دابەزیوە و ٥٢ ملیار و ١١٤ ملیۆن دۆلار بووە. کورتهێنانی بازرگانیی دەرەکیش لەم ماوەیەدا سەدا ٢١،٢ کەمی کردووە و هەشت ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دۆلار بووە.
هەناردە لە ماوەی کانوونی دووەم-ئابدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو سەدا ٠،٤ کەمی کردووە و داکشاوە بۆ ١٦٤ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دۆلار و، هەناردە سەدا ٣،٥ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٤٧ ملیار و ٣٢١ ملیۆن دۆلار.
لەو ماوەیەشدا، قەبارەی بازرگانی دەرەکی سەدا ١،٩ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤١٢ ملیار و ٢٢٨ ملیۆن دۆلار. هاوکات کورتهێنانی بازرگانی دەرەکی لە کانوونی دووەم-ئابدا سەدا ١٢١ زیادی کردووە و ٨٢ ملیار و ٤١٤ ملیۆن دۆلار بووە.
هاوکات ڕێژەی بەراوردی هەناردە و هاوردە لە هەمان قۆناغدا سەدا ٦٦،٧ بووە.
لە مانگی ئابدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بووە بە بەڕی یەک ملیار و ٧٨٣ ملیۆن دۆلار، پاشان ئەمریکا کە بەبڕی یەک ملیار و ٣٢٢ ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ کردووە دوای ئەویش عێراق لە پلەی سێیەمدایە کە بەبڕی یەک ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ کردووە.