ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەم، رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێری رۆژنامەوانی کە رێکخراوێکی نا حکومییە، لە شاری هەولێر راپۆرتی ساڵی ٢٠١٣ ی خستەڕوو.
رێکخراوەکە ساڵی ٢٠١٣ی بە ساڵێکی خوێناویی بۆ رۆژنامەنووسانی هەێمی کوردستان ناوبردووە.
فریاد ھیرانی، بەڕێوەبەری رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوگوتی: "راپورتەکەمان تێر و تەسەل نییە، بەڵام رێخۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانین ساڵانی داهاتوو باشتر کار بکەین. تێبینیمان کردووە ئەمساڵ پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەوانان روو لە زیادبوونە، ئامانجمان لەڕاپۆرتی ئەمساڵمان ئەوەیە چاودێریی رۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستان بکەین."
بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوە، ئەمساڵ دوو حاڵەتی کوشتن و تیرۆر و یەک ھەوڵی کوشتن و حالەتێکی زیندانیکردن و رێگریکردن و ھەڕە شەتۆمار کراون.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی چاوی خەڵک، پێشلکارییەکان دەرحەق بە رۆژنامەنووسان بەمجۆرە تۆمار کراون.
- نزیکەی دوو ساڵە رۆژنامەنووس نیاز عەزیز لە ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراوە بێ ئەوەی رادەستی یاسا و دادگا بکرێ.
- رۆژی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣ لە لایەن ئاسایشی بازگەی گۆجار سەر بە دەڤەری سۆران، کەلوپەلی رۆژنامەوانی لە رۆژنامەنووس زۆزک چۆمانی دەست بەسەرکراوە.
- رۆژی ١٢ نیسانی ٢٠١٣ لە لایەن بازگەی گۆجار سەر بە دەڤەری سۆران رێگری لە حەمید مستەفا، پەیامنێری کەناڵی کەی ئین ئین کرا کە سەردانی ھەرێمی میدیا لە قەندیل بکا.
- بە فەرمانی زەینەلعابدین بەرێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامەی خورماتوو، رۆژی ٢٥/٨/٢٠١٣ ھێرشکراوەتە سەر تیمی رۆژنامەوانیی کەی ئێن ئێن و سایتی سبەی، کە بۆ بە دواداچوونی وەرنەگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتیان چوو بوونە ئەو فەرمانگەیە.
- شەوی ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ بەرێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو بە شێوازێکی ناشارستانی ھێرش دەکاتە سەر ئاسۆ حاجی جێگری سەرنووسەری تۆڕی میدیایی رووداو.
- رێکەوتی ١٨/٠٩/٢٠١٣رۆژنامەنووس یەعقوب رەسوڵ پەیامنێری کوردسات لە قەڵادرێ لە ئەنجامی دەستڕێژی چەکدارانی نەناسراو، گیانی لە دەستدا.
- لە ناحیەی کەسنەزانی شاری ھەولێر رۆژی ٢١/٠٩/٢٠١٣ ھێرش کراوەتە سەر سەر تیمی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک.
- سەر بەیانی رۆژی ١٠/١١/٢٠١٣ دووجار لە شاروچکەی سمێلانی سەر بە قەزای چۆمان ھێرشکراوەتە سەر عەبدۆ حوسێن، پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە شەق و مستەکۆڵە لێیدراوە.
- شەوی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە چۆمان پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، زۆزک چۆمانی لە لایەن کادیر وپاسەوانانی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڕەشەی لێکراوەو جنێوی پێدراوە.
-نووسەر و رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری سایتی ئاوێنەنیوز، شەوی ٥/١٢/٢٠١٣ لە شاری کەلار لە لایەن چەکدارانی نەناسراو لە ناو ماڵی خۆیدا تیرۆر کرا.
- رۆژی ٨/١٢/٢٠١٣ لە شاری کەرکوک ھێرش دەکرێتە سەر ماڵی کاوێزی مەلا پەروێز بەڕێوەبەری کەناڵی ناوخۆیی باباگوڕگوڕ.
- رۆژنامەنووس رەنجدەر ئیبراھیم سەرنوسەری رۆژنامەی بارین لە سەیدسادق، شەوی ١٠/١٢/٢٠١٣ دوو کەس پیلانیان داناوە بە بیانووی تەغتیەی بابەتێکی رۆژنامەوانی لە ماڵەوە بیبەنە دەرەوە و بیکوژن.
- دوانیوەڕۆی ١١/١٢/٢٠١٣ خوێندکارانی خوێندنگەی سمێلان دژی کۆنی و خراپی بینای خوێندگەکەیان خۆپێشاندانیان ئەنجامداو و و لە لایەن پەروەردەی سۆرانەوە رێگە نەدرا رۆژنامەنووسان بچنە ناو خوێندنگەکەوە.
- رۆژی ٢١/٢١/٢٠١٣ لە رێی نامەی مۆبایلەوە کە نوسراوە "چاوەڕوانی لافاوی مەرگ بن بۆ ڕاماڵینتان" ھەرەشەی کوشتن لە رۆژنامەنووس بێستون ژاڵەیی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی سپێدەکرا لە کەلار کراوە.
- رۆژی ١٣کانونی دووەمی ٢٠١٣ بۆمبێک لە نزیک ماڵی سۆران کامەران پەیامنێری حەفتەنامەی ئاوینە لە کەرکوک دادەنرێ.
- رۆژی ١٤/١٢/٢٠١٣ چەند کەسێکی نەناسراو ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی بەڕێوەبەری رادیۆی مەدەنییەت لە خانەقین و سەرجەم پێداویستییە رۆژنامەوانییەکانی دەدزن.
- رێکەوتی ٢٠/١٢/٢٠١٣ ھەرەشەی کوشتن لە رۆژنامەنووس و سەر نووسەری گوڤاری باشوور شێروان شێروانی کرا لە دهۆک.