Heman Hussein Yaseen
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
هه‌ولێر - AA
دوێنێ سێشه‌ممه بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند کە لە ھەشتی شوباتی ٢٠٢٣ەوە دۆلار بە نرخی فەرمی نوێ بەرامبەر بەدینار دەفرۆشێت و ئاماژەی بەوەدابوو کە نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە ھەزار ٣٠٠ دینار دیاریی کراوە و فرۆشتنی یەک دۆلار بە بانکەکان لە رێگای سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بە ھەزار و ٣١٠ دینار دیاریی کراوە، ھەروەھا فرۆشتنی یەک دۆلار لە بانکەکاندا بە ھەزار و ٣٢٠ دینار دیاریی کراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌وه و له ئێستاشدا به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به ١٤٨ هه‌زار دیناری عێراقییه.
بۆڕسه‌ی هه‌ولێر جیاواز له رۆژه‌كانی دیكه، جەنجاڵییهكی زۆری پێوه دیاره و هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی خستنه‌ڕووی دۆلار ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناجێگربوونهی به‌های دینار سه‌قامگیربێت.
خاوه‌ن شوێنی سه‌ڵاحه‌ددین بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، سه‌ڵاح مه‌جید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان دروستكردووه، من بڕێكی زۆر دۆلارم كڕیووه هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به ١٦٥ هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئێستا ١٠٠ دۆلار به ١٤٧ هه‌زار و ٧٥٠ دینار خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده ئێستا خواست له‌سه‌ر كڕین زۆره، به‌ڵام خه‌ڵك ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه به‌های ١٠٠ دۆلار ببێته ١٣٠ هه‌زار دینار''.
سه‌ڵاح مه‌جید گوتیشی: ''مامه‌ڵه‌ی بازاڕ راوه‌ستاوه، من زهرهریشم كردووه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به به‌های ١٣٠ هه‌زار دینار بخرێته بازاڕ، پێشبینیشمان ئه‌وه‌یه كه‌س به هیوای دابه‌زین نییه، من ئێستا دۆلارم زۆره، به‌ڵام نایفرۆشم، چونكه دڵنیام به‌یانی به‌های دینار به‌رزده‌بێته‌وه''.
هاوكات یه‌كێكی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكێكی زۆر هاتووه‌ته بۆڕسه‌ی هه‌ولێر و چاودێری دۆخی دۆلار ده‌كات.
كاسبكار حوسێن به‌كر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''بڕیاره‌كه كاریگه‌رییه‌كی خێرای له‌سه‌ر بازاڕ دروست كرد و هاووڵاتییه‌كی زۆریش تووشی زه‌ره‌ر بوون، دوای بڕیاره‌كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێ بوون كه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌های دینار به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، ئێستا سه‌یر ده‌كه‌م كه خه‌ڵكێكی زۆر دۆلاری فرۆشتبوو، ئێستا ده‌یكڕێته‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كانی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه سه‌قامگیربێت''.
حوسێن به‌كر گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت بازاڕ زۆر قه‌ره‌باڵغه و ئه‌وانه‌ی كه ئاڵوگۆڕی دراویش ناكه‌ن هه‌ر هاتوونه‌ته ناو بازاڕ و سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن''.
دوێنێ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی ٨١ ملیۆن دۆلاری خستبووه بازاڕه و بڕیاریش بوو ئه‌مڕۆ بڕێكی زۆرتر دۆلار بخاته بازاڕه‌وه و هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به‌هاكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ دیناری عێراقی بێت.