Dilara Zengin,Ayşe Böcüoğlu Bodur
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی بە بڕیاری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای دەستلەکارکێشانەوەی لوتفی ئەلڤان لە پۆستی وەزیری گەنجینە و دارایی، پەسەند کرا نورەددین نەباتی بۆ ئەو پۆستە دیاریی کرا.
بڕیاری دامەزراندنەکەش بە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
- نورەددین نەباتی کێیە؟
وەزیری نوێی گەنجینە و دارایی تورکیا، نورەددین نەباتی لە یەکی کانوونی دووەمی ١٩٦٤دا لە شارۆچکەی ڤیرانشەهیری سەربە پارێزگای ئورفا لەدایک بووە.
نورەددین نەباتی، بەشی بەڕێوبردنی گشتیی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئیستانبوڵ تەواو کردوە، دواتر لە هەمان زانکۆ و لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بڕوانامەی ماجیستێری بەدەستهێناوە. لە بەشی بەڕێوەبردنی گشتی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کۆجائێلی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە. لە زانکۆ جیاوازەکانی تورکیا وانەی گوتووەتەوە.
ناوبراو ماوەیەک سەرقاڵی کاری بازرگانی بووە و بووەتە ئەندامی رێکخراوی پیشەوەران و وەبەرهێنەرانی سەربەخۆ (MÜSİAD) و دەستەی رێکخستنی ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ.
نورەددین نەباتی لە کۆنگرەی چوارەمی ئاک پارتی-دا وەک ئەندامی ناوندی بەڕێوەبردن و بڕیاردانی پارتەکە هەڵبژێردراوە و دواتریش وەک سەرۆکی کاروباری ئیداری و دارایی ناوەندی سەرەکی ئاک پارتی و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ناوەندی سەرەکی ئاک پارتی کاری کردووە.
لە خولەکانی ٢٤ و ٢٦ی پەرلەمانی تورکیادا لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ و لە خولی ٢٥دا لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە، لەئێستاشدا بە بڕیاری سەرکۆمار بووەتە وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا.