Deniz Çiçek Palabıyık
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک رایگەیاند کە لە قۆناغی داهاتوودا، رێگە بە پاشەکشەکردنی پێوەرەکانی دارایی گشتیی نادەن.
مەهمەت شیمشەک لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە برینی هاووڵاتییانیان ساڕێژکردووە و نووسیویەتی: "چاوەڕوانین ئەمساڵ خەرجییەکانی تایبەت بە بوومەلەرزە بگاتە ٧٦١،٧ ملیار لیرە، لەم چوارچێوەیەدا دەستکراوە بە بنیاتنانی ١٧٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون. پلانمان وایە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا، ٣١٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون رادەستی خاوەنەکانیان بکەین".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا باسی لەوە کردووە، پاکێچی راوێژی نیشتمانیی کە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئامانج لێی کەمکردنەوەی بڕێک کاریگەری دارایی زیادەیە لەسەر بوودجە کە بەهۆی بوومەلەرزەوە دروست بووە و رایگەیاندووە: ''ئەم چاکسازییانە راستەوخۆ پشتیوان دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی کورتهێنانی رەوەنی (جاری)دا''.
مەهمەت شیمشەک باسی لەوەیش کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، پێشکەوتنی گرنگیان ئەنجامداوە کە کاریگەری لەسەر ١٥،٩ ملیۆن خانەنشین و ٤،٩ ملیۆن فەرمانبەر هەیە و رایگەیاندووە: "بە زیادکردنی مووچەکانیان ئاستی خۆشگوزەرانیی فەرمانبەران و خانەنشینانمان بەرزکردۆتەوە بۆ سەرووی رێژەی هەڵئاوسان. بەپێی کۆتایی ٢٠٢٢ کەمترین مووچەی فەرمانبەرمان بەڕێژەی سەدا ١٤١،٨ و کەمترین مووچەی خانەنشینمان سەدا ١١٤،٣ زیادکردووە. لە قۆناغی داهاتوودا، بە کۆنترۆڵکردنی کورتهێنانی بوودجە و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دسپلینی دارایی، رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و رێگە بە پاشەکشەکردنی پێوەرەکانی دارایی گشتیی نادەین، بۆ ئەوەیش رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر. بە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان سیاسەتی دراو و سیاسەتی دارایی پشتیوانی لە بانکی ناوەندیی دەکەین بۆبەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان. کورتهێنانی رەوەنی کەم دەکات و مەترسی کەم دەکەینەوە''.