Ramal Mahmood
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
ئیستەنبوڵ - AA
نرخی زێڕ بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکان لە بازاڕکانی جیهاندا گەیشتە سەرووی، هەزار و ٣٠٠ دۆلار بۆ یەک ئۆنسە.
دوێنێ دوای نەبوونی گۆڕانکاری لە نرخی سوو لە بانکی ناوەندی ئەمریکا، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و ٣٠٨ دۆلار هەڵکشا. دواتر دابەزی بۆ هەزارو ٣٠٠ دۆلار و لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا بوو بە هەزارو ٢٩٦ دۆلار و ٧٢ سەنت.
ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ هەزار و ٣٠٨ دۆلار و ٦٠ سەنت بوو. لە کاتژمێر ١١یشەوە نرخەکەی بوو بە هەزار و ٣٠١ دۆلار و ٧٢ سەنت.
دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ لە تورکیا بەرزبووەوە بۆ ١٣١ لیرە و سێ قروش، ئەمڕۆ نرخەکەی نزمبووەوە بۆ ١٣٠ لیرە و شەش قروش.