Gökhan Kavak
19 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
نووسینگەی کاروباری هەماهەنگیی مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA)، ئەوەی ئاشکرا کرد کە وشکەساڵی لە سۆماڵ کاریگەری لەسەر حەوت ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس کردووە.
گوتەبێژی نووسینگەی کاروباری هەماهەنگیی مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA)، یەنس لێرک، زانیاریی ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە سۆماڵ یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی وشکەساڵییەوە ناچار کۆچکردن بوونەتەوە.
یەنس لێرک باسی لەوەشکرد کە وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر حەوت ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس کردووە و رایگەیاند لانیکەم دوو ملیۆن دۆلاریان پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی.
گوتەبێژی نووسینگەی کاروباری هەماهەنگیی مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA) هۆشداریی ئەوەشی دا کە لە ئەگەری نەگەیاندنی ئەو هاوکارییانەی پێویستن ئەوە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا برسێتی لە ناوچەکانی بایدۆا و بورهاکابا روودەدات.
- سۆماڵ رووبەڕووی توندرین وشکەساڵی لە میژوویدا بووەتەوە.
سۆماڵییەکان جگە لە هۆکارەکانی وەک وەستانی گواستنەوەی دانەوێلە بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، کەمبوونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بەهۆی جەنگەوە و بوونی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب لە ناوچەکە و بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی کە ماوەیەکی زۆری خایاندووە، لە مەترسیی وشکەساڵیدا دەژین و هەندێکیان خانووەکانیان چۆڵ دەکەن و روو دەکەنە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە.