İsa Toprak
22 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
بەپێی ڕاپۆرتی پێوەرەکانی گەشتیاری و گەشت و گوزار ٢٠٢٤ (TTDI)، کە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (WEF) و زانکۆی سوری ئامادەیان کردووە، تورکیا لە بواری گەشتیاری و گەشت و گوزاردا بووە "باشترین وڵاتی گەشەسەندوو"ی باشووری ئەورووپا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کلتوور و گەشت و گوزاری تورکیا، بە ڕاپۆرتێک کە بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێک فاکتەری کەرتەکانی گەشتیاری و گەشت و گوزاری ١١٩ وڵات دوو ساڵ جارێک ئامادە دەکرێت، تورکیا لە کەرتی گەشت و گوزاردا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی گەشتیاری و گەشت و گوزاردا گەشەی سەندووە.
بەپێی ئەنجامی پێوەرەکان کە دوو ساڵ جارێک لەلایەن کۆڕبەندی ئابووریی جیهانەوە بڵاودەکرێتەوە، تورکیا بە جارێک هەشت پلە بەرزبووەتەوە و لەنێو ١١٩ وڵاتدا پلەی ٢٩هەمینی بەدەستهێناوە.
نمرەی پێوەرەکانی تورکیا کە ٤،٣٩ ە، بە تێکڕایی لەسەر ئاستی جیهان سەدا ١٠،٦ و لەسەر ئاستی ئەورووپا سەدا سێیە.
بە بەدەستهێنانی ئەم پلەیە تورکیا بووە وڵاتی پێشەنگ لە بەشی باشووری ئەورووپا، کە هەر یەک لە وڵاتانی کرواتیا، ئیتاڵیا، ماڵتا و ئیسپانیایان لە نێودایە.
بەپێی پێوەرەکانی گەشەپێدانی گەشتیاری و گەشت و گوزار، تورکیا لە پێوەرەکانی گەشتیاری و گەشت و گوزاردا سەدا ١٤ پێشکەوتنی بەدەستهێناوە و، بە جارێک ١٨ پلە بەرزبووەتەوە و لەسەر ئاستی جیهان بووەتە دووەم وڵات.
تورکیا کە لە ژێرخانی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانییشدا گەشەی کردووە، لەم پێوەرەدا ١٠ پلە بەرزبووەتەوە و لە ڕیزبەندی ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهاندا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
هەروەها تورکیا بە پاراستنی پلەی ١٣ لە پێوەرەکانی سامانی کلتووریدا، ٧ پلە بەرزبووەتەوە و لە بوارەکانی دەرەوەی کات بەسەربردندا پلەی ١٦ی بەدەستهێناوە.
لە کاتێکدا تورکیا لە پێوەرەکانی سامانە سروشتییەکاندا ٢٤ پلە بەرزبووەتەوە، لەم بەشەشدا پلەی ٣٢هەمینی بەدەستهێناوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا پێوەرەکانی کێبڕکێی نرخ، خزمەتگوزاری و ژێرخانی گەشتیاری، سەلامەتی و ئاسایش، سەرچاوە مرۆییەکان، بازاڕی هێزی کار، بەردەوامی خواست و ژینگەی کار وەک نیشاندەری کراوەی تورکیا بۆ گەشەپێدان خراوەتەڕوو.