Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، كۆریای باشوور هاورده‌كردنی نه‌وتی له ئێرانه‌وه به‌ته‌واوی راگرت.
Bloomberg بڵاویکردەوە، كۆریای باشوور كه له مانگی ته‌مووزدا، ١٩٤ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده‌كردووه له مانگی ئابدا هاورده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ته‌واوی راگرتووه.
پسپۆڕ له په‌یمانگای وزه‌ی ئابووری كۆریا، كیم یای-كیونگ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی بۆ كۆریای باشوور به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئێجگار گرنگه و رایگه‌یاند "ئاسایشی نیشتمانی كۆریای باشوور پشت به‌ڕێكه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌به‌ستێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بێ ته‌واوبوونی ماوه‌ی دانوستانه‌كان له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هاورده‌كردن كه‌مببێته‌وه".
ئه‌گه‌ر به هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه به ته‌واویش رانه‌گیرێت پێده‌چێت به هۆی سزاكانه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن تارانه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكات. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه ساڵانه نزیكه‌ی ٢٧ ملیار دۆلار له داهاتی ساڵانه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران كه‌م ده‌كات كه ٦٠ ملیار دۆلاره.