ئه‌سته‌نبۆڵ
له‌مانگی نیسانی 2013 ڕێژه‌ی كارمه‌ندان بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشته زیاتر له 5 ملیۆن كارمه‌ند.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵ (AA) له‌م ساڵدا ڕێژه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی پیشه‌سازی بۆیه‌كه‌م جار گه‌یشته زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س و به ڕێژه‌ی %5 به‌به‌راورد له‌گه‌ل سااڵی ڕابردوو زیادیكردووه.
زیادبوونی ڕێژه‌ی كارمه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بێت
نیهاد ئه‌رگون وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی توركیا له لێدوانێكی بۆ AA ئاماژه‌ی به زیادبوونی هه‌لی كاردا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌كه‌رتی پیشه‌سازی له توركیا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی ستراتیجیانه و جێگیركردنی باری ئابوری بووه پاڵنه‌رێك بۆ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی له وڵاته‌كه‌مان، من دڵنیام له داهاتوویه‌كی نزیكدا له قه‌یرانی بێكاریڕزگار ده‌بین، هه‌لی كار زیاتر ده‌بێت و رَێژهی بێكاریش كه‌متر ده‌بێت".