01 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند كە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، هیچ كاریگەری نەكردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە هەناردەكردنی نەوت بەشێوەیەكی باش بەردەوامە.
سامر غەزبان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی نیمچە فەرمی "ئەلسەباح" سەبارەت بە كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت دوا و گوتوویەتی: "وێرای تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەڵام دەرهێنانی نەوتی خاو لەسەرجەم كێڵگەكاندا درێژەی هەیە و رانەوەستاوە".
گوتیشی: "هەناردەكردنی نەوت بەشێوەیەكی باش لە بەندەرەكانی باشوورەوە بەردەوامە، جگە لەوەش عەمبارێكی گەورەمان هەیە لە بەرووبوومە نەوتییەكاندا".
لەئێستادا، عێراق سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە دەكات.