Fahrettin İbrahim
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە بەریتانیا لەگەڵ سەرمایەگوزارانی بیانی کۆبوویەوە.
یڵدرم لە کۆبوونەوەکەیدا بۆ سەرمایەگوزارانی بیانی باسی لە رەوشی ئابووری تورکیا کرد و رایگەیاند: "کۆتایی ئەمساڵ رێژەی گەشەسەندنی ئابووریمان لە 6 بۆ 7 لەسەدا زیاد دەبێت".
یڵدرم بۆ سەرمایەگوزارانی بریتانی جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا لە رێزی دووهەمین وڵاتی هەناردەکار دایە بۆ بریتانیا و لەو بارەیەوە رایگەیاند کە لە ساڵی رابردوو قەبارەی ئابووری نێوان دوو ولات گەیشتووەتە 17 ملیار دۆلار و ئاشکراشی کرد کە ئەوان پلانیان هەبوو کە ئەم قەبارەیە بگەیەننە 20 ملیار دۆلار.
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە لەناوچەیەکدان کە جولەی ئابووری بەرچاوی هەیە و داواشی کرد کە سەرمایەگوزارانی بیانی هەوڵەکانیان لە تورکیا وەگەڕ بخەن.